ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ئه‌ژده‌هاک
مارس 16, 2017 بیان دیدگاه
ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ئه‌ژده‌هاک
نه‌ورۆز جێژنی ئازادی کورد یان ده‌ستپێکی ئازارێکی نه‌بڕاوه
ئەم وتارە لە چەن بەش پێکهاتووە. سەرەتا وشەی نەورۆز لە روانگەی فەرهەنگی »دێهخودا» و لە چەن چاوگەوە لێی دەڕوانین. لە بەشی دووهەم چۆنیەتی رەوتی داستانی کاوەی ئاسنگەر و زەحاک (ئەژدەهاک) بە پێی بیر و ڕای نووسەر و شاعیری گەورەی فارس «ئەحمەدی شاملوو» جۆیا دەبین. لە بەشی سێهەم، هەر ئەم مەسەلەیە و پێوەندی نێوان کورد و جێژنی نەورۆز لە بیر و بۆچوونەکانی زانا و رۆشنبینی گەورەی کورد «ئەحمەدی موفتیزادە» تا و توێ دەکەین و لە دوایین بەش لێکۆڵینەوەیەکمان لە سەر ئەم رووداوە مێژووییانە دەبێت.
نەورۆز: ئه‌م وشه ناوێکی مه‌ره‌که‌به و به دوو شێوه‌ی «نه‌ورۆز» و «نۆورۆز» ده‌وترێ و عەرەبییەکەی «نیروز»ە. رۆژی هەوەڵی مانگی خاکەلێوەیە کە هەتاو بەرەو شوێنی دەسپێکی خاکەلێوە دەگۆسترێتەوە. مانای رۆژی نوێ دەدات کە ئەویش بە دوو جۆرە: یەکیان نەورۆزی گشتی و ئەویتر نەورۆزی تایبەتی.